شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

لە هەولێر … 25 ەمین کۆڕبەندی قوتابیانی داهێنەر بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.11.4، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆک زانکۆکانی سەڵاحەدین و تیشک و ژمارەیەکى دیکە لە پسپۆڕ و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆکان و قوتابیان، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری – زانکۆی سەڵاحەدین، لە ژێر چاودێری ئەمینداریەتی گشتيی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبیەکان ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی قوتابیان، 25 ەمین کۆڕبەندی قوتابیانی داهێنەر بە ناونیشانی “ئاکاری ژیری دەستکرد و کاریگەری لەسەر توێژینەوەی زانستی” کە زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر بە هەماهەنگی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک میوانداری کردبوو بەڕێوەچوو.