هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.11.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەرى میدیا، چوارەمین پیشانگاى کاریکاتێرى بۆ هونەرمەند جەبار سابیر قادر، لە ژێرناونیشانى (ژیان لە سەردەمى تەکنەلۆژیادا) کردەوە.

لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەند و هونەردۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.