هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

ئێندۆنیزیا: لە ئەنجامی تەقینەوەی گڕکانی “لاکی-لاکی” 9 کەس مردن

بەرپرسێکی دوورگەی فلۆریس لە ڕۆژهەڵاتی ئێندۆنیزیا ڕایگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، گڕکانی “لاکی – لاکی” چالاک بووە و تەقیوەتەوە لە ئەنجامدا نۆ کەس مردن.”

ئاڤی مانگۆتا هالان، بەرپرسی دەسەڵاتی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری و لۆجستی لە پارێزگای فلۆریس ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند “تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا بەدوای قوربانیانی دیکەدا دەگەڕێن کە ئەگەری هەیە لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا گیریان خواردبێت.”

هالان ڕاشیگەیاند “ئێمە هێشتا دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین، ڕەنگە قوربانی زیاتریش هەبن. هەروەها تەقینەوەکەش بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی گوندەکانی نزیکی گڕکانەکە،  بەهۆی دابارینی خۆڵەمێش و پاشماوەکان، زۆرێک لە ماڵەکانیان هەڵهاتن.”

هەوڵەکانی فریاگوزاری بەردەوامن، چونکە حکوومەت تا 31ـی کانوونی تشرینی دووەم  باری نائاسایی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا ڕاگەیاند.