هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سەرژمێری گەیشتنە بەغدا

وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: “ئەمڕۆ دووشەممە 28ی10ی2024 شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سیروان محەمەد بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد.”

ئاماژە بەوە دراوە، ئامانجی سەردانەکە، دیدارو کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کە بڕیار لە مانگی داهاتوودا لە 20ی11ی2024، ئەنجام بدرێت.