لە پارێزگای دھۆک زیاتر لە 50 پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت
ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک، رایدهگهێنێت: لە کۆتاییی ساڵی 2021دا ڕەزامەندی درا لەسەر جێبەجێکردنی 56 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر داھاتی شارەوانی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی دھۆک و، بڕیارە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەست بە جێبەجێکردنی ئەو 56 پڕۆژەیە بکرێت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی دھۆک رایدهگهێنێت: گوژمەی یەک ملیار و 800ملیۆن دیناریش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە تەرخان کراوە و، پڕۆژەکان بەسەر ھەموو گەڕەک و ناوچەکانی سنووری شارەوانیی دھۆکدا دابەش کراون و تەواوبوونیان کاریگەریی لەسەر ڕەوشی خزمەتگوزاری شاری دھۆک دەبێت.
ئیسماعیل مستەفا ئاماژه بهوهشدهكات: پڕۆژەکان لە شەقام و شوستە و ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەڕەکانە پێک دێت کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری ھەیە و لەسەر داھاتی شارەوانی، پارە بۆ جێبەجێکردنیان تەرخان کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچنە بواری جێبەجێکرنەوە.