لە هەولێر کەسێک ئاشكرا دەبێت كە خۆی بە پزیشک ناساندووە و کاری جوانکاری بۆ خەڵك کردووە

ئەمڕۆ هەینی سەندیکای پزیشکان ئاشکرای کرد سەنتەرێکیان لە هەولێر داخستووە، کە کەسێک تیایدا کاری دەکرد خۆی بە پزیشکی جوانکاری ناساندووە.

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڵاوی کردەوە هەندێک سەنتەری جوانکاری هەن لە ڕۆژانی پشووی فەرمی کەسانێک بەناو پزیشک لە دەرەوی هەرێم دەهێنن بێ ئەوەی ڕێگاپێدانی سەندیکایان هەبێت و ڕێگای کارکردنیان پێدەدەن.

ئاماژەشی داوە ئەمڕۆ لە سەردانێکی لەناکاو بەمەبەستی پشکنینی شوێنێك، بۆیان دەرکەوت کەسێک خۆی بە پزیشک ناساندووە و کاری جوانکاری دەکات، هەر بۆیە راستەوخۆ لەلایەن بەرپرسی تیمی ئەمڕۆی لیژنەکەیان، د.توانا فەرهاد هەماهەنگی تەواو كراوە لەگەڵ بەرپرسی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی لیژنەی پۆلیسی شارەوانی لە قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، بۆ ئەوەی ئەو سەنتەرە دابخرێت و بە مەیدانییش لەجێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان ئامادەبوون.

ھەواڵی زیاتر