لە سنووری پردێ ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8 کاتیۆشا لە نزیک شارەدێی پردێ ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا. 

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: 8 مووشەک لە نزیك میحوەری 5ـی کەرکووک لە پردێ کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە. 

هاوکات بنکەی پۆلیسی شارەدێی پردێ ڕاگەیاند: کاتژمێر 07:20ـی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک کاتیۆشا لە نزیک قەڵای سەربازی پردێ نزیکی گوندی قەرەبەگ ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شێراوە کراوە.

دووپاتی کردەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە

ھەواڵی زیاتر