تۆڕێكی بازرگانیكردن به ئافره‌ت له به‌غدا ده‌ستگیر كرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی پارێزگای به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، تۆڕێكی بازرگانیكردنیان به ئافره‌تان له ناوچه‌ی كه‌ڕاده له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: تۆڕه‌كه پێكهاتبوون له 7 ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاوێك و كاریان بازرگانیكردن بوو به ئافره‌تان.
بڵاویشی كرده‌وه: دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد و چاودێرییه‌كی چڕ، توانرا تۆڕێكی بازرگانیكردن به ئافره‌تان ده‌ستگیر بكرێن و تۆڕه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی به‌غدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه به تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند كراوه، به‌پێی مادده‌ی 234ی یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌رچووه و سزای یاساییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.