رێکخراوی تەندروستی جیهانی: ئۆمیکرۆن زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە
به‌رپرسانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، ڕایانگه‌یاند، ئۆمیكرۆن زۆر به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشبووەکە پێکوتەی وەرگرتبێت رەنگە زۆر کوشندە نەبێت.
جانێت دیاز، سه‌رۆكی چاودێری ته‌ندرووستی خه‌واندن له رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، ڕایگه‌یاند، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه، داخڵكردن و خه‌واندن له نه‌خۆشخانه به هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه به‌راورد به گۆڕاوی ده‌لتا كه‌متره.
گوتیشی: “ره‌نگه تووشبوون به ئۆمیكرۆن له گه‌نج و پیردا، نیشانه‌ی كه‌متری هه‌بێت”.
لای خۆیەوە به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندرووستی جیهانی، تیدرۆس ئه‌دهانۆم، له لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگەیاند: “ئه‌وانه‌ی خۆیان كوتیوه و پێكوته‌یان وه‌رگرتووه، نیشانه‌كانی ئۆمیكرۆنیان كه‌متر تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و مه‌ترسی په‌تاكه له‌سه‌ریان كه‌متره”.
گوتیشی: “ئۆمیكرۆن هه‌روا سانا نییه و وه‌ك كۆپییه‌كانی دیكه‌ی پێشخۆی خه‌ڵك ده‌كه‌وێنێت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كات و ره‌نگه ژیانیشی له‌ناو به‌رێت”