لە کابینەی نۆیەمدا 1967 پرۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان خراونەتە بواری جێبەجێکردن

کابینەی نۆیەم گرنگیی زۆری بە دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکان لە شار و شارۆچکەکان داوە؛ بە مەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتییان.

لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، 1967 پرۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان بە گوژمەی یەك تریلیۆن و 863 ملیار دینار خراونەتە بواری جێبەجێکردن، کە بەشێکی زۆریان پرۆژەی ستراتیجیین، وەك شەقامی 150 مەتریی هەولێر، شەقامی 100 مەتریی سلێمانی و شەقامی بارزان لە دهۆك.
تا ئێستا 926 پرۆژەی دروستکردنی شەقام کارەکانیان بە رێژەی 100% تەواوبووە و هەزار و 41 پرۆژەی دیکەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان لە ژ‌ێر پرۆسەی جێبەجێکردنن.

هەروەها 44 پرۆژەی دیکەی مامناوەند و ستراتیجیی کابینەکانی پێشووتر کە تەواونەکرابوون، لە کابینەی نۆ پارەیان بۆ تەرخان کراوە و 13 لەو پرۆژانەش کارەکانیان تەواو کراوە.

پرۆژەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان ئاسانکاریی زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکات و سیمای شارەکانیش جوانتر دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر