یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

له‌ كه‌ركوك ته‌قه‌ له‌ پۆلیس كرا و كوژراو هه‌یه‌

له‌ شاری كه‌ركووك، ده‌ستڕێژیی گولـله‌ له‌ پۆلیسێكی ئاماده‌ كرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی 9ی 2024، له‌ نزیك های مۆڵ له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراوی كه‌ركووك، ده‌ستڕێژیی گولـله له‌ پۆلیسێك كرا و كوژرا.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، كوژراوه‌كه‌ ناوی (مه‌نسور خه‌لیل)ه‌، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركوك، زانیارییان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ نه‌خستووه‌ته‌ ڕوو.‌