لەئەڵمانیا؛ شانۆگەری “ڕووی ئازادی نمایشکرا

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لەشاری کۆڵنی ئەڵمانیا، لە دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، کۆمەڵێک لە ئازادیخوازان لە شەقامێکی شاری کۆڵن بۆ یادی ئەو ڕووداوە کۆبوونەوە و نمایشێکی هونەرییان پێشکەش کرد.

کەژان ئەسەدی ئامادەکاری ئەو نمایشە هونەرییە، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە هێمای ئەو ناڕەزایەتییە بەربڵاوانە بوو کە لە دوای مردنی ژینا کە بەناحەق کوژرا دەستی پێکرد، تا ئێستایش ژینا وەکو یەکێک لە سیمبولەکانی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و هەڵاواردن لە جیهاندا ناسراوە. لەم کۆبونەوەیەدا نمایشێکی هونەریمان پێشکەش کرد بە ناوی “ڕووی ئازادی”، ئەم نمایشە بۆ تیشک خستنە سەر چەمکی ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم دانرابوو. ڕووخساری ئازادی نەک هەر وەبیرهێنانەوەی خەباتەکانی ڕابردوو بوو، بەڵکو پەیامێکیشی بۆ داهاتوو هەبوو، کە خەبات بۆ ئازادی هەرگیز ناوەستێت و ڕووخساری ڕاستەقینەی ئازادی هەمیشە لە دڵی خەڵکدا زیندووە.

ھەواڵی زیاتر