سەندیکای ئەندازیاران: کار بۆ ئەندازیارە بێ کارەکان دەدۆزینەوە

سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان هەنگاوی بۆ دروستکردنی سەنتەری هەلی کار وەک دامەزراوەیەک بۆ لە ئەستۆ گرتنی خزمەتگوزاری، بۆ یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ناردووە، یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستانیش، هەنگاوەکەی بە فەرمی بۆ لق و نووسینگەکانی نارد و کارەکەی پێ ناساندن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی ئابی 2024، عەبدولڕەحمان عەلی کوردە، نەقیبی ئەندازیارانی کوردستان لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، سەنتەرەکە ڕۆڵی دەبێت لە ئاسانکاری بۆ ئەندازیارانی بێ کار و هەروەها دامودەزگا حکوومییە تایبەتەکان، کە ئەندازیارە پسپۆڕییە جیاوازەکان بخرێنە سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان.

نووسراوی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، وەک بڕیاری سەندیکای ن.س 31/2024 لە ڕۆژی 2024/8/22، بڕیاری بە پێنج خاڵی سەنتەرەکە بۆ دامەزراند لێداوە.

خاڵەکانیش بریتین لە؛

. پەیڕەو بۆ سەندیکاکە لە ماوەیەکی نزیکدا دابنرێت.

.  بارەگای سەنتەر لە ئەنجوومەنی سەندیکا/ هەولێر دەبێت.

. سەندیکای ئەندازیاران پێداویستییەکان دابین دەکات.

. لەگەڵ هەموو دامودەزگا حکوومی و تایبەتەکان هەماهەنگی دەکات.

.  بۆ بڵاوکردنەوە و پێدانی داواکارییەکان پەیج و ئەکاونتی واتس ئەپی دەبێت.

ھەواڵی زیاتر