هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ی8ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ سێشه‌ممه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 29ی8ی2024،  ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41  
سلێمانی :40  
دهۆک : 41 
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 43 
زاخۆ :   41       
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 46