له لیگا وه‌ن پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێکى گەورە لە مۆنپیلیەى بردەوە
له خولی پله‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر مۆنپیلییه تۆماركرد.
شه‌وی ڕابردوو له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م له خولی پله‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسا پاریس سانجێرمان میوانداری مۆنپیلییهی كرد و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا هێنا به ئه‌نجامی شه‌ش گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
گۆله‌كانی پاریس له یارییه‌كه‌دا له‌ڕێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان بارکۆلا دوو گۆڵ و ئەسینسیۆ وحەکیمى وزایر ئیمرى و کانگ لى لە خولەکەکانى 4 ، 24 ، 53 ،58 . 60 . 82 تۆماركران.
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش پاریس دووه‌م یاری خۆی له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه برده‌وه و خاوه‌ن شه‌ش خاڵه.