پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

ئەمڕۆ شەممە   24- 08- 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و  لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ هه‌ینی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 25ی8ی2024،  ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌  به‌  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44  
سلێمانی :42  
دهۆک 42 
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 44 
زاخۆ :42   
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 33
گەرمیان : 47

ھەواڵی زیاتر