ئەمڕۆ شەقامی چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر قیرتاو و چاككرایەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی كردەوە: لەپێناو باشترکردنی ڕێگاوبان و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ، لە ڕێگای تیمەکانی شارەوانی دەستکرا بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە و قیرتاوکردنی چاڵ و شکستەکانی چەند شەقامێكی شاری هەولێر.

بڵاویشی كردەوە: كارەكان لە هەریەک لە کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی تەیراوە نزیک شەقامی 60 مەتری و ڕێگای سەرەکی هەولێر_کۆیە و گەڕەکی نووسەران و پیشەسازی باکوور و گەڕەکی مەهاباد و نووسەران و نەورۆز نزیک مزگەوتی مەلا عەبدوڵا عەوێنەیی ئەنجامدران .

ھەواڵی زیاتر