وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی داتای پسوولەکانی مانگی هەشت لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
زۆرینەی هاووڵاتییان ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 34 ڕۆژە.
خشتەی یەکەم: نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی هەشت
کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)
کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)
کوردستان
31,000
429
هەولێر
31,000
423
سلێمانی
30,000
416
دهۆک
41,000
537
هەڵەبجە
27,000
380
تاوەکوو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاووڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاووڵاتییان، بە تایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 جەنابی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکوو کۆتاییی ساڵی 2026.
حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین دەکات تاوەکوو کۆتاییی ساڵی 2026.

