ڕووبەری بەنداوەكە 820 هەزار مەتردووجایە، بەرزییەكەی 34.5 مەترە و درێژییەكەی 195 مەترە. لە ئێستادا بەنداوەكە 5.9 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا گل دراوەتەوە و كارەكانی تەواو بووە. بەنداوەكە بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، ئاودێری، گەشتیاری و سامانی ماسی كەڵكی لێ وەردەگیرێت.
حكومەتی هەرێم لە ماوەی كاركردنی خۆیدا، سەرنجێكی گرنگی خستە سەر پلاندانان بۆ داڕشتنی سیاسەتی ئاو و پاراستنی سامانی ئاو لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا، بۆ ئەم مەبەستە چەندین بەنداو و پۆندی لە هەرێمی كوردستان دروست كردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری