بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەشداری لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە (16)ـی ئاب کرد

دوێنێ، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، لە هۆڵی ڕاگەیاندنی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ڕێوڕەسمێک کە لەلایەن یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانەوە ڕێکخرابوو بە بۆنەی یادی (78) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، ڕێز لەو ئافرەتانە گیرا کە لە کۆنفرانسە نێوخۆییەکانیی پ.د.ک سەرکەوتنییان بەدەست هێناوە و خزمەت بە پرس و ڕەوشی ئافرەتان دەکەن.

پێشکەشکردنی تابلۆی میوزیک و چەپکە گوڵی سوپاس و پێزانین بڕگەیەکی دیکەی ڕێوەڕەسمەکە بوو .

ھەواڵی زیاتر