ساڵی ڕابردوو، 8 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له جیهاندا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه مردوون
نەخۆشی شێرپەنجە ئەو نەخۆشیە مەترسیدارەیە کە دەبێتە هۆی نەمانی بەرگری لەش. بە پەێی ئامارە جیهانیەکان لە جیهاندا زیاتر لە ١٨ ملیۆن کەس تووشی ئەم نەخۆشیە بوون، ساڵی ڕابردوو تەنها لە هەرێمی کوردستان ٣٤٨٨ کەس تووشی شێرپەنجە بوون و لەو ژمارەیەش شێرپەنجەی مەمک لە پلەی یەکەمدایە.
هۆکارەکانی شێرپەنجە زۆرن، بەڵام دوو هۆکاەی سەرەکی لەپشت بەرزبونەوەی ڕێژەی ئامارەکانن ئەوانیش گۆڕانی شێوازی ژیانی ڕۆژانای خەڵک و لە ڕوی خواردن و جوڵە و هەروەها ئێستا زۆرینەی حالەتەکان تۆمار دەکرێن بە بەراورد بة ساڵانی ڕابرردوو.
دیارترین هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه:
١.تەمەن
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاتر ده‌بێت، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ست نیشان ده‌كرێت كه شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 45 ساڵه‌وه‌یه، چونكه چه‌ندین ساڵی ده‌وێت بۆ درووست بوونی، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كه‌له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ڕوونادات،چونکە هیچ ته‌مه‌نێك به‌ده‌رنیه له تووش بوون به شێرپه‌نجه .
٢. هۆکاری بۆماوەیی
ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زیاتره له‌وكه‌سه‌ی دایكی یا باوكی یا پووری یا نه‌نكی یا باپیری شێرپه‌نجه ی هه‌بێت
٣. ڕەچەڵەک
له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێژه‌ی تووشبوون به هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه له سپی پێسته‌كاندا زیاتره وه‌ك له ڕه‌ش پێسته‌كان.
٤- قه‌ڵه‌وی و خۆراکی ناته‌ندروست:
ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و جوڵەیان کەمە یان ئه‌وكه‌سانی خواردنی چه‌ور و خواردنی له قوتونراو زۆر ده‌خۆن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره.
٥. وەرزش نەکردن:
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رزش ناكه‌ن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رزش ده‌كه‌ن.
٦. خواردنەوەی ماددە کهولیەکان و جگەرە کێشان:
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌شروب زۆر ده‌خۆنه‌وه‌و جگه‌ره‌ده‌كێشن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌شروب ناخۆنه‌وه و جگه‌ره ناكێشن .
٧. ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وتنی زۆریان بۆتیشكی خۆر هه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاترە.
٨.ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وتنی زۆریان بۆ هه‌ندێ ماده‌ی وه‌ك به‌نزین ئەسپیرتۆز و ماده‌ی تیشكده‌ر هه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زیاتره
بوونی ئه‌م هۆكارانه مانای ئه‌وه‌نییه كه ئه‌و كه‌سه به‌دڵنیایی تووشی شێرپه‌نجه ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ری تووشبوونیان له كه‌سانی تر زیاتره كه ئه‌م هۆكارانهیان نییه، له‌وانه‌یه زۆر كه‌س هه‌بێت ئه‌م هۆكارانه‌شی هەیە و هه‌رگیز تووشی شێرپهنجەش نابێت .
نیشانه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه:
خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی هه‌روه‌كو ههرخانهیهكی تری ئاسایی ده‌توانێت هاتوچۆ بكات به هه‌موو شانه و خانه‌كانی له‌شدا، نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژماره‌ی ئه‌و خانه شێرپه‌نجه‌ییانه‌وه .
ئه‌وكه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه له‌وانه‌یه هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێدا ده‌رنه‌كه‌وێت به‌ڵام پزیشكه‌كه له‌كاتی پشكنینی ڕۆتینی ده‌یدۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه عاده‌ته‌ن ده‌چن بۆلای پزیشك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ست به‌نه‌خۆشی ده‌كه‌ن.
نه‌خۆشه‌كه ئه‌م نیشانانه‌ی ده‌بێت (سه‌رئێشه، ڕشانه‌وه، توانای هەندێک لە ماسولكه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه كارده‌كاته سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی تری وه‌ك، كۆئه‌ندامی هه‌رس، گورچیله‌كان ، كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ، دڵ).
له‌بڵاوترین نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه بریتیه له:
١.ئاوسان و گه‌وره‌بوونی لیمفه خانه‌كان به‌تایبه‌تی له مل و بنباڵ بە بێ بوونی ئازار .
٢ .بوونی تا و ئارهقكردهنهوه له‌شه‌ودا .
٣. زوو زوو تووشی ئیلتیهابات ( سۆ) ده‌بن .
٤. هه‌ست كردن به هیلاكی و لاوازی .
٥. خوێن به‌ربوون به‌ئاسانی وه‌ك خوێن به‌ربوون له پووك ,دهركوتنی په‌ڵه‌ی سوور له‌ژێر پێست .
٦. ئازار و ناره‌حه‌تی و ئاوسان له ناو سك ( ئاوسانی سپڵ و جگه‌ر)
٧. دابه‌زینی له پڕی كێشی له‌ش بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو .
٨. بوونی ئازار له ئێسك وجومگه‌كانی له‌شدا.
٩.گۆرانكاری له ڕیخۆڵه و میزه‌ڵان وه‌كو : میزی خوێناوی ، بونی خوێن له پیسایی، قه‌بزی، سكچوون، ئازار له‌كاتی میزكردن .
١٠. كۆكه‌ی نائاسایی و گۆرانی ده‌نگی كۆكه‌كه یا بونی خوێن له كۆكه‌دا یان ته‌نگه‌نه‌فه‌سی .
11- ناڕه‌حه‌تی له كاتی قوتدانی خواردندا یان بوونی خوێن له ڕشانه‌وه‌دا یان دڵ تێكهڵاتن.
12- دابه‌زینی به‌رگری له‌ش
ئه‌م نیشانانه‌ی باسمان كردن مه‌رج نییه ته‌نها لهشێرپهنجهدا هه‌بن بهڵكولهچهندین نه‌خۆشی تری له‌شدا ڕووده‌ده‌ن، بۆیە ته‌نها پزیشك ده‌توانێت دڵنیات بكات.
خۆپاراستن له شێرپه‌نجه :
١.ڕۆژانه سه‌وزه‌و میوه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك بخۆ.
٢. خواردنی تازه بخۆ ، دووربكه‌وه له خواردنی قتو به‌ند و گۆشتی سور.
٣. گرنگیەکی زۆر به وه‌رزش كردن بده و له هه‌فته‌یه‌كدا ٣ ڕۆژ وه‌رزش بكه، باشترین ڕاهێنانیش به پێ ڕۆیشتنە بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌ڕۆژێكدا.
٤. قه‌ڵه‌وی و شڵه‌ژانی ده‌روونی هۆكارن بۆ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه بۆیە هەوڵبدە تا دەتوانی خۆت بەدور بگرە لە دودڵی .
٥. دووركه‌وه له ماده هۆشبه‌ره‌كان و خواردنه‌وه كحولیه‌كان چونكه هۆكارێكه بۆ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه.
٦. جگه‌ره مهكێشهو له‌لای ئه‌و كه‌سه‌ش دامه‌نیشه كه جگه‌ره ده‌كێشێت .
٧. دووربكه‌وه‌ره‌وه له خۆدانه به‌ر تیشكی ڕۆژ ی زۆر به تایبه‌تی له‌وه‌رزی گه‌رمدا له نێوان 12 هه‌تا 4 ی نیوه‌ڕۆ.
نه‌خۆشى شێرپه‌نجه لە هەولێر له زيادبووندايه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌شی ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه له‌شاری هه‌ولێر راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 7 مانگی ئه‌مساڵ واتا له 1/1 تا 1/8/2021 ، 540 كه‌س به‌هۆی تووشبونیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جۆراوجۆر سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌و فایلی نه‌خۆشكه‌وتنیان بۆ ئه‌مجۆره نه‌خۆشیه بۆ كراوه‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: له‌کۆی ئەو ژماره‌یه 240 نەخۆشیان نێر‌و 300 یشیان له‌ڕه‌گه‌زی مێینه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 1 ساڵی تاوه‌كو 85 ساڵیدایه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه له‌و ژماره‌یه 140 نه‌خۆشیان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جۆری گرێی مه‌مك بوون و 200 دیكه‌شیان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بوون كه له‌و ژماره‌یه‌ی شێرپه‌نجه‌ی خوێنانه 200 یان منداڵن و 140 یشیان له‌ته‌مه‌نی 25 تا 85 ساڵیدان.
راپۆرتێكی زانستی: شێرپه‌نجه به رادده‌ی 33% زیادیكردووه
راپۆرتێكی نوێی ئه‌مریكایی ده‌ڵێ له ساڵی رابردوودا و له‌سه‌ر ئاستی جیهان 8 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه مردوون و 17 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و نهخۆشییهبوون.
له هه‌مان راپۆرتدا هاتووه، كه له‌نێوان ساڵانی 2005-2015 دا حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه به رادده‌ی 33% زیادیان كردووه، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رێژه‌ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا روو له زیادییه و ئه‌و چینه‌ش زۆرترین رێژه‌ی شێرپه‌نجه‌یان تێدایه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ له‌نێو پیاوان شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بڵاوترینه کە (1.6 ملیۆن حاڵه‌تە له ساڵێكدا)، به‌ڵام كوشنده‌ترین شێرپه‌نجه بۆ پیاوان شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و بۆڕییه‌كانی هه‌ناسه‌یه. هه‌رچی خانمانیشن بڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه تیایاندا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه کە (2.4 ملیۆن حاڵه‌تە له ساڵێكدا) و هه‌مانكات كوشنده‌ترین جۆری شێرپه‌نجه‌شه له خانماندا. له منداڵانیش بڵاوترین شێرپه‌نجه بریتییه له شێرپه‌نجه‌ی خوێن (لیوكیمیا). راپۆرته نوێیه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی زانكۆی واشنتن ئاماده‌كراوه و تایبه‌ته به بارگرانیی شێرپه‌نجه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌گشتی. شێرپه‌نجه دووه‌مین هۆكاری به‌ربڵاوی مردنه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌دوای نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێنه‌وه.