ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17-7-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به یاوه‌ری ئاری نانه‌كه‌لی به‌رپرسی لقی 16ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و قایمقامی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی بنه‌سڵاوه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه، پڕۆژەی ڕێکخستن و قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی سەرەکی گوندی گەڕەسوور لەسنووری قەزای بنەسڵاوەی به‌سه‌ركرده‌وه، كه له قۆناغی ته‌واوبووندایه .
له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه (سەد و پەنجا و دوو ملیۆن و چوار سەدو پەنجا هەزار دینار)ـه و له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رباری پارێزگای هه‌ولێر دروست ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه 3000 هاووڵاتی لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وله‌وییه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م و خودی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، گه‌یاندن و دروستكردنی رێگه و بانه بۆ گونده‌كان و كاركردنه له ده‌ورووبه‌ر و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه به‌م ناوچانه.
دووپاتیشیكرده‌وه، له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرفتی ئاو له شاری هه‌ولێر بنبڕده‌كات.