سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایگەیاند كە سبەی چوارشەممە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.

مووچەكە شایستەی دارایی مانگی 4ی مامۆستایانی وانەبێژە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەیانی رۆژی چوارشەممە 17/7/2024 سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن.

راشیگەیاند كە سەردانەكە بە مەبەستی وەرگرتنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژە بۆ مانگی 4ی 2024.

ھەواڵی زیاتر