قورحەی گەدە و قورحەی دوانزەگرێ بەهۆی بەكتریاوەیه

دكتۆر سیروان محەمەد پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناو و ڕوماتیزم و فەقەرات لەم گفتوگۆیەدا بە “هەولێر”ی گوت” داخورانی ناوپۆشی گەدە لەكەسی نەخۆشدا دەبێتە هۆی خوێن بەربوون و ڕشانەوە و كوونبوونی ریخۆڵە. هه روه ها گوتیشی” بۆ دڵنیابون لەهەبوونی ئەو نەخۆشیە لەكەسی توشبوودا تەنها نازۆرو ئەشیعە بەكاردێت.

  • داخورانی ناوپۆشی مەعیدە چییە؟
  • داخورانی ناوپۆشی ئەو ئەندامانە دەگرێتەوە كە قورحەی تێدا دروست دەبێت وەك قورحەی گەدە واتا داخورانی ناوپۆشی گەدە و دوانزەگرێ و داخورانی ناوپۆشی دوانزەگرێ.
  • هۆكاری داخورانی ناوپۆشی مەعیدە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
  • چەند هۆكارێكی هەیە وەك ئیلتیهابی گەدە و دوانزەگرێ بەجۆرێك كەپێیدەڵێن هیلیۆكۆباكتریای گەدەیه كە دەركەوتووە لە 70% قورحەی گەدە و 90% قورحەی دوانزە گرێش بەهۆی ئەو جۆرە یەكتریایەوەیە.
  • ئەو كەسانە كێن زۆر تووشی قورحەی گەدە دەبن؟
  • ئەو كەسانەی تووشی قورحەی گەدە یان نوانزە گرێ دەبن بەهۆی زۆر بەكارهێنانی حەبی ئەسپیین و ڤۆڵتارین و پڕۆفینەوە، یان بۆماوەیە، واتا یەكێك لەبنەماڵەكەدا قورحەی گەدەی هەیە و دەشێت نەوەكانی یان كەسانی دیكەی خێزانەكەشیان تووشی قورحەی گەدە ببێت، یان ئەوانەی زۆر مادەی كحوولی دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان هەیە.
  • ترشەلۆكی گەدە دەبێتە هۆی قورحە یان نا؟
  • ترشەلۆكی گەدە یەكێكی دیكەیە لەهۆكارەكانی قورحەی گەدە، كاتێك ترشەلۆكی گەدە زیاد دەبێت دەبێتەهۆی قورحە جاری وەهاش هەیە ئاسایە، بەڵام زۆر جاریش دوانزەگرێ بێ هێز دەبێت بەهۆی چەند نەخۆشیەكەوە وەك جەڵتەی دەماغ و سووتان و شكاوی بۆماوەیەكی زۆر لەجێگەدا مانەوە كە دەبێتەهۆی قورحەی گەدە.
  • نیشانەكانی قورحە چیە؟
  • نیشانەكانی بریتییە لەئازاری سك و بەشی سەرەوەی سك، ئازارو برسێتی لەكاتی تێربوون، بەخەبەربوون لەكاتی خەو و له شەودا بەهۆی ئازاری مەحیدە، هەروەها برسێتی بەردەوام ئازاری زۆری بەردەوام. یان ئازاری ناوبەناوی گەدە و هەندێك جار ڕشانەوەو دڵ تێكەڵهاتن هەندێك جاریش نەخۆش تووشی نەزیفی مەعیدە دەبێت وتووشی سەرگێزهاتن دەبێت.
  • چۆن بزانرێت كەسێك قورحەی گەدەی هەیە؟
  • دەست نیشانكردنی نەخۆشیەكە بەدوو رێكە دەبێت نازوری مەعیدە یان دوانزەگرێ كە ئەمە زۆر گرنگە (١٠٠%) دەتوانێت نەخۆشیەكە دەستنیشان بكات و پارچەی لێوەردەگیرێت بۆ تاقیكردنەوە. ئەوانەی قورحەی دوانزەگرێیان هەیە دوای نازور و دەرمان پێویست بەنازوری تر ناكات، بەڵام ئەوانەی قورحەی گەدەیەكان هەیە لەوانەیە قورحەكەیان سەرەتانی بێت یان بگۆڕێت بۆ سەرەتانی. گرتنی ئەشیعەی رەنگاورەنگ: ئەمەیان تۆزێ گرانترە، بەلام بۆ نەخۆش ئاسانترە و ئازاری نیە، بەڵام بە رێژەی (٨٠%) دەتوانێت دیاری بكات و ناتوانرێت پارچەی لێوەربگیرێت.
  • ماكەكانی ئەم نەخۆشیە چییە؟
  • خوێن بەربوونی گەدە و دوانزەگرێ و رشانەوەی خوێنی یان پیساییەكەی رەش دەبێت. كون بوونی ناو ریخۆڵە. گیرانی كۆتایی گەدە كە لەوانەیە پێویست بە نەشتەرگەری بكات.
ھەواڵی زیاتر