ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چوار بڕگە تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 05-06-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆدەبێتەوە و چوار بڕگە تاوتوێ دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم چوار بڕگەیە تاوتوێ دەکرێن:

بڕگەی یەکەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی ساڵی دووەمی جێبه‌جێكردنی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ 2021-2025 لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان.

بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دوا هەڵوێستی حکوومەتی فیدراڵی تایبەتە بە بابەتی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، ڕاسپاردە و پێشنیازەکانی وەزارەت لەم بارەیەوە.

بڕگەی سێیەم: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاتەكانی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هه‌رێمی کوردستان.

بڕگەی چوارەم: گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داشكاندنی ڕێژه‌یه‌ك له‌ پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی قەرزی كاره‌با.

ھەواڵی زیاتر