ڕاپۆرت: دەشتی ئیسماعیل
بەفەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کە لە ژێر فشاری گرووپە میلشیاکانی حەشدی شەعبی لە شەنگال ونەینەوە کچ وکورێکی گەنج بە یاسای تیرۆر رفێندراون، ئەمەش لە کارتێکدایە ئەم دوو گەنجە تەنیا بەژداری خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایانەی شەنگالیان کردوو دژی ئەو هەموو ستەم و نادادیەی دەهەق بە شارەکەیان دەکرێت لە لایەن گرووپە میلشیاکانی سەر بە ئێران و عێراق کە تەنیا کە داوایان کردبوو شارەکەیان لە هێزی چەکدار پاکبکرێتەوە ئاسایش و پۆلیس ودادگا لەو شارە بیان پارێزێت نەوەک گرووپی میلشیای جیا جیا.
فەرمانەكەی دادگای لێكۆڵینەوە لە 15ـی كانونی یەكەمی 2022ئ لە ژێر فشاری میلشیاکانی حەشدی شەعبی دەرکراوە بۆ دەستگیركردنی ئەو كوڕو كچە گەنجە لە قەزای شنگال بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەبارەی تۆمەتەكانیانەوە ئاشكرابكات.
ئازاد حسێن، چالاکوانی مەدەنی لە قەزای شەنگال بە ماڵەری هەولێری ووت: دوای خۆپیشاندانەكەی سنونێ بەداخەوە دادگا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەو دو گەنجە دەركردوە لەكاتێكدا تەنیا تاوانیان ئەوەیە بەشداری گردبونەوەكەیان كردوە داوایان کردووە چیتر خەلکی شەنگال با نەبتە قوربانی ململانێکانی نێوان ئێران و تورکیان عێراق .
ئەو خۆپیشاندانەی ناحیەی سنونێی قەزای شنگال لە 12ـی كانونی یەكەم بو، دژی بۆردومانی توركیا بۆ سنورەكە، كە دواتر بارگرژی تێكەوت و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی لە شەنگال بوونە قوربانی.
بە وتەی ئازاد حسێن “ئەو دو گەنجە دەستگیركراون، بەڵام نازانین ئێستا لە كوێن، داوا دەکەین ئەو دوو گەنجە بە زووترین کات ئازاد بکرێن چونكە جگە لەو گردبونەوە هێج تاوانێکی تریان نیە.
ئەو چالاکوانە ئەمەشی ووت هەر کەسێک لە قەزای شەنگال و دەوروبەردا باسی خۆپێشاندان و نارەزایەتی بکات بە مادەی تیرۆر دەسگیردەکرێت و دەرفێندرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە گرژی و ئالۆزیەکانی قەزای شەنگال لە نێوان ئێران عێراق و تورکیا بەردەوامە و هەر سێ دەوڵەت هێزیان بەرامبەر یەکدی داناوە ماوە ماوە بەرەنگاری یەکدی دەبنەوە و خەلکی مەدەنیش لەو ناوجەیە دەبتە قوربانی و باجەکە دەدەن، جگە لەوەش رۆژانە لە ناوچەیە خەلک لە ترسی هێزە چەکدارەکانی ئەو سێ دەولەتە رادەکەن ناوچەکە جۆل دەکەن.

