رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرخۆشی لە بەڕێز عەلی حسێن دەکات

ئەمڕۆ هەینی ٢٤\١٢\٢٠٢١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز عەلی حسێن ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانی و عیراقییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حەسەن ئەحمەد سورچیی مامیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.

بەڕێزیان وێڕای سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە خێزان و کەسوکارەکەی ببەخشێت. لای خۆیەوە بەڕێز عەلی حسێن بە ناوی خۆیان و خانەوادەکەیانەوە، بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان، سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە بەرێز نێچیرڤان بارزانی کرد.