ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی ئەحمەد باوەرکی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بڵاوكردەوە.
لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە “بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری دەڤەری بادینان (ئەحمەد باوەرکی)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بەهەڤاڵان و کەسوکاری ببەخشێت”.

