سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئهمینداری گشتیی عهسائیب ئههلی حهقی عێراقی، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەوڵەکانی چارەکردنی کێشەکانی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئهمینداری گشتیی عهسائیب ئههلی حهقی عێراقی کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئهمینداری گشتیی عهسائیب ئههلی حهقی عێراقی، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕان و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەوڵەکانی چارەکردنی کێشەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی لەگەڵ قەیس خەزعەلی لە بەغدا کۆبێتەوە، لەگەڵ هەریەکە لە هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی (نبني- بنیاتنان) و محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کۆبووەوە.