ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان كرد، ئومێدی خواست ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێ “لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبووردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان. جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و کامەرانیدا بژین”.

