دوێنێ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە پێترێ كۆنستانتین كونسوڵی گشتیی ڕۆمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و كۆسپ و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە قووڵكردنەوەی دۆستایەتی و فراوانكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ڕۆمانیا كرایەوە.
هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.