ئیکــــــــــۆفێمینیـــــزم

شوعلە رسول

ئیکۆفێمینیزم بە چەمکێکی فرە ڕەهەند ناوزەد دەکرێت. مەبەست لە ئیکۆفێمینیزم، کە لە ناوەڕاستی دەیەی ١٩٧٠ دا سەری هەڵدا و وەک شەپۆلی سێیەمی فێمێنیزم هاوشانی شەپۆلەکانی تری پێشووی فێمێنیزم دەڕۆیشت و لەگەڵیدا بە ( بزووتنەوەی سەوز ) وە گرێدرا. بزووتنەوەی سەوز وەک بزافێکی ژینگەیی و فێمینیستەکان وەک بزاڤی ئافرەت بەهەماهەنگی ئیکۆفێمینیزم بەرجەستە بوو. ئیکۆفێمینیزم لە هەناوی خۆی دا لە ئاڕاستە هزرییەکانی دا جەخت دەکاتەوە لە نزیکایەتی نێوان ئافرەت و سروشت. هەندێک لە نووسەرانی ئەم بوارە ئەم گرێدانەی نێوان ئافرەت و سروشت بە دوالیزمی هەرەمی ناو دەبەن . دوالیزم چەمکێکە بۆ تێگەیشتن لە پێچەوانەکردنەوەی بەهاکانی ئافرەت و سروشتە، کەواتە دوالیزم پرۆسەیەکە جیاوازی دەردەخات لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا بۆ نموونە نێر – مێ، مرۆڤ – سروشت … هتد.

ھەواڵی زیاتر