جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا وردبینی كردن لە مووچەی هێزە ئەمنییەكان كۆتایی دێت و رەوان دەكرێت بۆ دابەشكردنی.
ئەمڕۆ ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، لەبارەی دواكەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە قسەم لەگەڵ “تەیف سامی” وەزیری دارایی عێراق كردووە و پێی راگەیاندووم كە پێوەندییان بە دیوانی چاودێری داراییەوە كردووە و هۆكاری دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان پێوەندی بە وردبینی كردنەوە هەبووە.
لەبارەی ساتی ناردنی مووچەیشەوە، ئەم پەرلەمانتارە رای گەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا وردبینیكردن كۆتایی دێت و مووچەی هێزە ئەمنییەكان رەوان دەكرێت.