كێشەی زەوییەكانی گوندی كۆری بەیەكجاری چارەسەر كرا

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر جەختی كردەوە كە بەیەكجاری كێشەی زەوییەكانی گوندی كۆرییان چارەسەركردووە و دوایین چارەسەریش بۆ ئەو كەسانە كرا كە زەوی گەزنەیان تۆماركردووە و دواتر كڕین و فرۆشتنیان پێ كردووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی كردەوە: لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و خزمەتکردنی زیاتر، ئەمڕۆ دووشەممە پاش وەرگرتنی ڕازەمەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە چارەسەرکردنی کێشەی بەشێک لە هاووڵاتییانی خاوەن زەوی قەرەبووی گوندی کۆری.

بڵاویشی كردەوە: هەموو ئەو خاوەن زەویانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا زەوی گەزنەیان تۆمار کردووە بەناوی خۆیان و پاشان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان لەسەر کردووە و بەناوی کەسی دووەم تۆمار کراوە، لە ئێستادا ڕەزامەندی درا بە ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

جەختیشی كردەوە كە ئەم خاوەن زەوییانە لە بەیانییەوە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشی موڵکایەتی بکەن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان و بۆ ئەم مەبەستەش لە کاتی سەردانییەكەیان پێویستە ناسنامەی خۆیان و خێزانەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکار و مامەڵەکانیان

ھەواڵی زیاتر