لە رۆژانی پشووی سەری ساڵیش بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەردەوام دەبن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشکرایکرد کە لە رۆژانی پشووی سەری ساڵیش بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەردەوام دەبن بەشێوەی ئیشکگری.

ئەمشەو چوارشەممە 22/12/2021، تەندروستی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “بۆ ئاسانکاری و بێ بەش نەبوونی هاونیشتیمانیان لەوەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا دانانی تیمی جێگیر بەشێوەی ئیشکگری، یەکەی کوتان لە بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەردەوام دەبن”.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا تەندروستی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لەڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا یەکەی کوتان لە بنکەکانی تەندروستی لە پێشوازیی ئەو هاونیشتمانیانە دەبن کە ژەمی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەردەگرن.

هەروەها داواش لە هاووڵاتییان دەکات پێی رێکارەکانی خۆپارێزی پابەندبوونیان بە رێنوێنییەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دژە کۆڕۆنا سەردانی بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بکەن.

ھەواڵی زیاتر