کارزان کریم مەحموود
سەرەتا بازنەی یەکەمی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان پۆلەکانی ( یەکەم و دووەم و سێ یەم)ـی بنەڕەتی دەگرێتەوە کە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوتابییانی بازنەی یەکەمی بەشێوەیەکی گشتی بەدەرچوو هەژمار کرد. ئەوە لای من مایەی دڵخۆشی و دەستخۆشیە من بەباشی دەزانم. چوونکە پێویستە ئەو بازنەیە هیچ جۆرە دەرنەچووانێکی نەبێ تەنها دەرچوون هەبێ چوونکە قوتابییانی ئەم قۆناغە قوتابی سەرەتای خوێندنن ئەو جۆرە هەستەیان نیه به خوێندن و ئەرکی ماڵەوە و بارێکی قورسی نووسینەوە و شەش وانەی چل خوولەکی لەسەر کورسی دانیشتن و لەبەردەم وایت بۆردێک دابنرێن وبە جانتایەکی دەکیڵۆگرام قورسه وه لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی ئەوە لەمێشکیان بەرجەستە و سەیڤ بکرێت کە نەخوێنن ئه وا دەرناچن و دوا دەکەون لەهاوڕێکانتان و ساڵێکی تەمەنتان بەزایە دەڕوات و یا لەماڵەوە بڵێن ئەگەر دەرنەچن تووشی ئەو جۆرە سزایەتان دەکەین و ئاواتان لیێدەده ین. ……..هتد
یاخود لێرە و لەوێ بەر گوێمان دەکەوێ و دەبیستین کە دەڵێن کاکە وەزارەتی پەروەردە نەوەیەکی نەخوێندەوار دێنێتە بەرهە م و نەوەیەکی کەوتوو لە پۆڵەکانی تر و لە بازنەکانی تر دەبێته بارگرانی بۆ مامۆستایانی و بازنەکانی تر. من لێرەدا دەڵێم باشترین و پێویسترین بریار خۆزگە ئەو بازنەی دووەمی خوێندنیشی دەگرتەوە کە قوتابی تا ئەو ئاست و تەمەنە هەست بە بەرپرسیاری ئەقلی و دڵ و دەروونی ناکات تا نەبێتە هەرزەکارێک بریاری چارەنووسی خۆی نازانێت.
بەڵام پێویستە لایەنی پەروەردە و پسپۆرانی بە ئەزموونی بواری پهروهرده پەرە بەچەند خاڵێک بده ن بۆ ئەوەی کە قوتابی لە بازنەی یەکەم و لە پۆلی یەکەم هەست بکات هاتۆتە ناو پڕۆسەیەکی مەزن و پێویست بۆ ژیان وا لەو منداڵە بکرێت کە هاته ناو ناوەندەکانی خوێندن هەست و بیر و هۆشی لای ناوەندەکە و کڵاسەکەی و خوێندنەکەی بێت.
ئەویش پێویستە ڕەچاوی چەند خاڵێک بکرێت لەوانە :
-پێویستە بوێرترین و باشترین بریار بدرێت وکەوتن نەمێنێت لەبازنەی یەکەم و دووەم، پەروەردە و فێرکردن بگەڕێتەوە ئه مه چارەسەره.
- پێویستە قوتابخانەی سەردەمیانە دروست بکرێت
*پێویستە لە قوتابخانە کارەبای بەردەوام بۆ قوتابییان دابین بکرێت بۆ ئەوەی هیچ کات لەوانەکانیان دانەبڕێن.
*پێویستە لە قوتابخانەکان ئامێرەکانی گەرم کەرەوە بۆ کاتەساردەکان و ئامێرە فێنکەرەوەکان بۆ کاتە گەرمەکان دابین بکرێت.
*پۆلەکان ڕێژەی قوتابی لەنێوان ( ١٥ بۆ 22) قوتابی تێپەرنەکات. راده ی زۆریه كه ی (٢٥) قوتابی بێت.
*دەکڕێ لەپاڵ مامۆستای بابەت مامۆستای هاوکار دابنرێت بۆهەندێک بابەت .
*ئەو پرۆگرامە زۆرە کەمبکرێتەوە و پوخت بکرێتەوە
*ئەو هەموو پشوە زۆرەی لە کاتی خوێندن هەیە کەم بکرێتەوە، زۆر ئاساییە هەندێک پشوو بکرێتە یاد و بۆنە. لەکاتی دەوامی ئاسایی چەند خوولەکێکی بۆ تەرخان بکرێت، دڵنیام قوتابییان زیاتر ئاشنایی بۆ پەیدا دەکەن نموونەی زۆرمان هەیە وەکوو یادی کیمیابارانی . هەڵەبجە و ئەنفال. ……هتد.
*خوولی بەهێزکردن و مەشقی کرداری بۆ مامۆستایان بکرێتەوە. - چاودێری قوتابخانەکان چڕ تر بکرێتەوە لەلایەن پسپۆرانی پەروەردە وه و گوێ لە دەستەی کارگێری و مامۆستایان بگیرێت.
*پێویستە ژیان و گوزەرانی مامۆستایان فەراهەم بکرێت بۆ ئەوەی مامۆستا ژیانی تەواوی بۆ بوارەکەی خوی تەرخان بکات بیری و هۆشی تەنها لەلای قوتابییان و وانەکەی بێت ئەمەش دەبێتە هۆکارێک ئاستی گەیاندنی مامۆستا زیاتر و زیاتر بێت.
*پێشبرکێی زانستی لەنێوان قوتابییان و قوتابخانەکان و پەروەردەی قەزاکان ئەنجام بدرێت .
*مادامیكه سەرپەرشتیاران هەر ماون با پسپۆری . بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەکان و سەردانی کردنی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی با مانگانە بێت بۆ ئەوەی ڕێنمایی زیاتر بە مامۆستایان بدرێت . - سزا و پاداشت هەبێ بۆ قوتابییان کە قوتابییەک بە ئەرکەکانی هەڵنەستێت و یان بەبێ هۆکار نەهات بۆ قوتابخانە پێویسته ئەوا ئاگادار بکرێتەوە و سزا هەبێ بۆ ئەوەی لە وانەکانی دانەبڕێ و قوتابی ئاگادار بکرێتەوە .
*سزا و پاداشت هەبێ بۆ مامۆستایانی پابەند و ناپابەند
*وانەکانی کرداری زیاد بکرێت و پەرەیان پێ بدرێت
*پێویستە قوتابخانە پردێک بێت لەنێوان بەخێوکەرانی قوتابی و بەردەوام ئاگاداری یەکتر بن سەبارەت بە ئاست و هەڵسوکەوت وجوولە و ڕەفتاری قوتابی. - بەخێوکەرانی قوتابی بەردەوام ئاگاداری قوتابییانیان بن لە قوتابخانە لەڕێگای بلادفۆرمێکەوە پێویستە هەموو قوتابییانی لێ ئاگادار بکرێنەوە بەجۆرێک بێت کە بە شێوەیەکی زۆر ئاسان بتوانن سەردانی بکەن و لەوێ بزانن قوتابییانی خۆیان چۆنن یان پرسیار و تێبینی ئاراستەی دەستەی کارگێری و مامۆستایان بکەن وە بەپێچەوانەوەش.
*پێویستە سیستەمێک پەیڕەو بکرێت قوتابییان هەر لەناو ناوەندەکانی خوێندن فێری خوێندن و نووسین و رێنوس و مەشقەکان بکرێن واتە ئەرکی قوتابی لەناو قوتابخانە جێ بەجێ بکرێت و ئەنجام بدرێت.
*پێویستە هەندێک وانە تەنها کرداری بن بۆ ئاستی کرانەوەی مێشکی قوتابی بێت. ئەو جۆرە وانانە بەلایەنی کەم لەهەفتەیەک سێ بۆ چوار وانە بێت.
*پێویستە بەشێک یان ژوورێک لە قوتابخانەکان تەرخان بکرێن بۆ بەشی پزیشکی بۆ فریا گوزاری سەرەتایی پشکنینی چاو. ئەو پێویستیە سەرەتایانەی بۆ قوتابییان دابین بکرێت بۆ شتێکی ئاوا با قوتابی لەوانەکان و قوتابخانە دانەبڕێن.
*پێویستە ئاستی خۆشویستنی قوتابییان بەرامبەر بە قوتابخانە و مامۆستایان بەرزتر بکرێتەوە وا لە منداڵەکانیان بکەن کە خوێندن و قوتابخانە و .مامۆستایان خۆشبوێ.
*وای بەباش دەزانم قوتابخانەکان بەم جۆرە هەڵسەنگاندنانە خەریک نەکەن و قوتابخانە بەوە سەرقاڵ نەکەن تاکوو ئاگاداری ئاستی زانستی قوتابییان نەمێنێت لەپێناو خاوێکردنەوە و بۆیەکردن و دەرگا گۆرین، پێویستە لەپەروەردەی قەزاکان لەبەشی پلاندانان بەم کارانە هەڵسن ئەویش لەکاتی پشووی هاویندا
*قوتابییانی ئەم بازنەیە پێویست بە دانانی نمرە و خوولی دووەم و ئەو جۆرە بابەتانە ناکات تەنها ئاستیان دیاریبکرێت و بنووسرێت دەرچوو بە پلەی نایاب یان پەسەند یان باش. یان لاواز. …….هتد
*پێویستە چارەسەری قوتابی لاواز بکرێت و کێشەکەی بدۆزرێتەوە و چارەسەری بۆ ئەنجام بدەن
لەکۆتایدا دەڵێم دەرچوونی گشتی بازنەی یەکەم بڕیارێکی لەجێیە و پێویستە بەردەوام بێت و بازنەی دووەمیشی له گەڵ بدەن بۆ ئەوەی هەموو لایەنی پەروەردە زیاتر هەست بە بەرپرسیاری بکەن و قوتابییان و خوێندکارانی ئازیزیش، خەلک و خاک و ووڵات و نیشتیمانی خۆیان خۆشبووێت وڕەچاو ئەوخاڵانە بکرێت. .