بە کورتی بە کوردی

ھۆشیار سیوەیلی

سعودیە و ئەمەریکا و ئیسرائیل نزیکن لە ڕێكکەوتن

ڕۆژی یەکشەممە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ میر موحەمەد بن سەلمان کۆبۆوە. لە دوای کۆبوونەوەکە ئاژانسی هەواڵی سعودیە بلاویکردەوە کە ”ڕێکكەوتن لەسەر دەقی پێش کۆتایی ڕەشنووسی ڕێكکەوتننامەی ستراتیژی نێوان شانشینی سعود یە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، خەریکە کۆتایی پێ دێت …” جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە هەردوولا ”لە هەموو کاتێک نزیکترن” لە ڕێكکەوتنی دووقۆڵی نێوانیان کە ” نزیکە لە کۆتایی” ڕاگەیاندنی ڕێكکەوتننامەکە بەهۆی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە ڕۆژی ٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد، دواکەت. درافتی ڕێکكەوتننامەی ستراتیژی نیوان ئەمەریکا و سعودیە چەندین لایەن لەخۆدەگرێت:

١- گەرەنتیکردنی ئاسایشی سعودیە و پاراستنی، بەمەش سعودیە زۆربەی ئیمتیازەکانی ئەندامێتی ناتۆی دەبێت بە بێ ئەوەی ببێتە ئەندام.
٢- ڕێكکەوتننامەی ناوه کی بۆ پەرەپێدانی مەدەنی و ڕەنگە ئاماژەشی تێدا بێت کە ئەگەر ئێران بوە خاوەن چەکی ناوه کی ئەوا سعودیەش مۆڵەتی ئەوەی پێبدرێت.
٣- بێگومان گەرەنتیکردنی ئاسایشی سعودیە دەبێتە هۆی ئەوەی سعودیە چەکی پێشکەتووی وەک فرۆکەی( ئێف 35) پێبدرێت و کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بواری وەبەرهێنانی زیاتریان پێبدرێت. ئەمەش کاریگەریی زۆر دەکاتە سەر ڕۆڵی ئابووری چین لە سعودیە.
٤- هەرچەندە درافتی ڕیكکەوتننامەکە بەر لە جەنگی نیوان حەماس و ئیسرائیل باسی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی تێدا نەبوو، بەڵام ئەو جەنگە پابەندی ئەمەریکا بە چارەسەری دوو دەولەتی دەخاتە ناو دەقی نویی ڕێکكەوتننامەکە.

ھەواڵی زیاتر