سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە

به‌ بۆنەی وه‌رگه‌ڕانی پاسێکی قوتابییان لەسەر ڕێگەی کفری-کەلار و مردنی چوار قوتابی و برینداربوونی حەوتی دیکەش، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە.

له‌ به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: بە داخەوە هەواڵی گيانسپاردنی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌م له‌ ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى بیست و هاوخه‌میانم.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

بە داخەوە هەواڵی گيانسپاردنی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌م له‌ ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.

‌ خواى مه‌زن گيانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هيواى‌ چاکبوونەوەی خێراش بۆ بريندارەکان ده‌خوازم.

مەسرور بارزانى

سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان