گۆڕانی کەشوهەوا و مەترسییەکانی بۆ گۆی زەوی

گەرما، بە تێپەڕنی کات شێوازی کەشوهەوا دەگۆڕێت و باڵانسی سروشت تێک دەدا. ئەمە مەترسیەکی راستەقینەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی و ھەموو فۆرمێکی ژیان لەسەر زەوی.

ھەموو شوێنێکی زەوی، کەم ‌تا زۆر بە تێپەڕبوونی کات شەپۆلی گەرمای زیاتر دەبینێت لەچاو ساڵانی پێش خۆی؛ تا ئێستا هیچ ساڵێک ئەوەندەی ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ گەرم نەبووە.
گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆربوونی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا کار دەکاتە سەر ژینگە و زەوی و ژیان و تەندروستی و کشتوکاڵ و رادەی کۆچکردن.
بارینی بارانە بە خوڕەکان و هەستانی لافاو لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئاسیا و خۆرهەڵاتی ئاسیا و گیانلەدەستدانی سەدان کەس و ئاوارەبوونی هەزاران خێزان و بێسەروشوێنداگەڕانی دەیانی دیکە، لە دیارترین کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوان.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گیانلەدەستدانی سەدان کەس لە کەنەدا و کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی ئەمازۆن و دارستانەکانی یۆنان و تورکیا و روسیا و لوبنان و چەندین ناوچەی دیکە لە جیهاندا، یەکێکی دیکەیە لە دیارترین کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
بەگوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دەربارەی کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژیانی رۆژانەی مرۆڤایەتی کە ئاژانسی هەواڵی فرەنس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، نزیکەی ١٦٦ملیۆن کەس لە ئەفریقا و ئەمریکای ناوەڕاست لە ساڵانی نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە توشی دۆخی نا ئاسایی و کتوپڕی خۆراکی بوون و پێویستیان بە فریاکەوتنی خێرا هەبووە
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، دیاردەی بوون‌بەهەڵم بەرز دەبێتەوە و بڕێکی زۆر لە ئاوی دەریا و زەریا و رووبارەکان دەچنە ناو بەرگەهەوای زەوییەوە. بەمەش ئەگەری بارینی بارانی زۆر و بەخوڕ زیاد دەکات و بەمەش روودانی لافاو بەرزدەبێتەوە.
لە کوردستان و بە تایبەتی لە پارێزگای ھەولێر یەکەمین بارانی بە خوڕی پاییزی ئەمساڵ باری، بە خوڕی باران و لێزمەی تەرزە، بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەک و ناوچەیەک. لە شاری سلێمانییش هەر بەهۆی بارانە بەخوڕەکەوە، لافاو لە چەند ناوچەیەک هەڵسا.
ئەڵبەت گۆڕانی کەشوهەوا مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئابووری وڵاتان و سەرچاوە سروشتییەکان، بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی کۆمپانیای ڤێریس ماپلێکرۆفت کە تایبەتە بە راوێژی بەڕێوەبردنی مەترسییەکان هۆشداری لە گۆڕانی کەشوهەوا دەدات و ئاماژەی بەوەداوە هەڕەشەی جددی لەسەر بڕێكی گەورەی یەدەگی نەوت و گازی جیهان هەن، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەپۆل و زریان و لافاوەکان هەروەها بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەگەڕێتەوە، کە ئەمانە هەمووی دەرهاویشتەی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوان.
شارەزایانی کۆمپانیاکە لە توێژینەوەکەیان روونیان کردووەتەوە، کە سعوودیە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی ئاوی پێویست و گەردەلوولی لمین مەترسی گەورەی لەسەرە.
هەرەوها لە نایجیریاش کە دووەم گەورە بەرهەمهێنەری نەوتی خاوە لە ئەفریقا، مەترسی زۆر لەسەر یەدەگەکەی هەیە کە کەوتووەتە ناوچەی دەلتا نێجیر و رووبەڕووی وشکایی و لافاو بووەتەوە.
گۆڕانی كەشوهەوا لە ساڵی ١٩٦٩ و، تێكڕای پلەی گەرمای زەریاكان زیاتر لە سێ دەهەکی پلە فارادەی بەرز كردۆتەوە. سەرەڕای ئەوەش زەریا گەرمەكان بەخێرهاتنی گەشتیاران دەكەن بەڵام لە ڕاستیدا سەرەنجام دەبێتە هۆی داواكاری لە بارەی لەخۆگرتنی ژیان لە دەریاكاندا یەكێك لە ئاكامەكان بریتییە لە ترشبوونی زەریاكان كە ڕاستەوخۆ بەهۆی توانەوەی دوانۆكسیدی كاربۆن، هەر لە سەدەی ١٨ ەوە ترشبوونی سەر ڕووی سەرەوەی زەریاكان لە ٪٣٠ زیادی كردووە، زیادبوونی پێكهاتەی ترشی مانای وایە زیندەوەر كلسیەكانی وەك گوێچكە ماسی و قۆرخەكان و مەرجانەكان دەخاتە مەترسییەوە. هەموو خواردەمەنی ناو زەریا كەوتۆتە مەترسییەوە. ئەمە هەواڵێكی ناخۆشە بۆ یەك ملیار خەڵك كە پشت دەبەستن بە زەریاكان وەك سەرچاوەی سەرەكی پرۆتین.
وە گۆڕانی كەشوهەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاكان تەنها لە سەدەی ڕابردوو ئاستی دەریاكان ٦، ٧ بەرز بۆتەوە بەڵام ڕادەی دەیەی ڕابردوو بووەتە نزیكەی دووهێندە.
ئاستی دەریاكان بەرز بۆتەوە بە هۆی ئەوەی زەریا گەرم بووە و كشاوە بۆ سەهۆڵەكانی سەری. چینە بەفرەكان زیاتر دەتوێنێتەوە، بەگوێرەی توێژینەوەیەك ئەنیتاكتیكا ٣٦ میل سێجا بەفری لێ تواوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر