ڕۆناڵدینهۆ به‌ چ تۆمه‌تێك له‌ زیندانه‌ و له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌یه‌وه‌ چ ده‌ڵێ؟

ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیلی (ڕۆناڵدینهۆ) لەم دواییانەدا لە یەکێک لە زیندانەکانی پاراگوای یادی 40  ساڵەی خۆی کردەوە و هێشتاش له‌ زینداندایه‌.

 ڕۆناڵدینهۆ، دووجار باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان بووه‌، ئه‌مجاره‌ش تووشی كێشه‌یه‌كی تر بووه‌ و ڕه‌نگه‌ شه‌ش مانگ تا دوو ساڵ زیندانی بكرێ، كه‌ ئەمە یەکەمجار نییە ڕۆناڵدینهۆ کێشەی یاسایی هەبێت.

ڕۆناڵدینهۆ له‌ ئه‌یلوولی 2015ـدا دوایین یاریی فه‌رمیی خۆی وه‌كوو پیشه‌گه‌ر ئه‌نجام دا، یاریزانە بەڕازیلییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر گۆیاس بە ناوی یانەی فلۆمینێنسەوە گێمی یەکەمی ئەنجام دا،  دواتر یانەکە گرێبەستی ڕۆناڵدینهۆی هەڵوەشاندەوە، دواتر ناو بەناو لە هۆڵەکە یان لە یارییەکی خێرخوازیدا دەرکەوت، بەڵام جارێکی دیکە لە چوارچێوەیەکی فەرمیدا دەرنەکەوت. لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕۆبێرتۆ ئەسیس دی مۆرێرا برا و بریکارەکەی پشت ڕاستی کردەوە کە ڕۆناڵدینهۆ بە فەرمی واز لە یاریکردن دەهێنێت.

لەم چەند ساڵەی دواییدا، ڕۆناڵدینهۆ زۆرجار بەهۆی ئەو کارە تاوانکارییانەی كه‌ پێی تۆمه‌تبار كراوه‌، بۆ نموونە چەند جارێک لەگەڵ براکەی گومانی ساختەکاری لە باجیان لەسەر کرا، لە هەمان کاتدا ڕۆناڵدینهۆش لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە بوونی دوو هاوسەر تۆمەتبار کرا. ئەوەش لە بەرازیل نایاساییە، یاریزانەكه‌ی پێشوو، بە توندی ئەو بابه‌ته‌ی ڕەت کردەوە.

ڕۆناڵدینهۆ لە گفتوگۆی لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی گڵۆبۆی بەڕازیلی، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌ “درۆیەکی گەورە” ناو بردووە.

ھەواڵی زیاتر