ئەرمەن و کلدان و سریان و ئاشوورییەکان هاوپەیمانییەکی نوێیان بە ناوی(هاوپەیمانی مەسیحی)راگەیاند.
له راگهیهندراوێكدا ئانۆ جەوهەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی حامورابی بڵاویكردەوە،ئهم هاوپهیمانییه ماڵێكە بۆ ئەرمەن، كلدان و سریان و ئاشوور(مەسیحیەكان)،لەڕێگەی هاوپەیمانییە نوێیەکەشمان کار بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکەین.
ئانۆ جهوههر سهرۆكی هاوپهیمانیی مهسیحی رایدهگهێنێت، ڕۆژی هەینی 10ـی 5ی 2024، لە بارەگای پەیوەندیی کلدانییەکانی جیهان لەعەنکاوە، ئەنجوومەنی سیاسیی هاوپەیمانییەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەرمەنەکان لە لێژنەی ئیداریی پێکهاتەی ئەرمەنی ئۆرتۆدۆکس و کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی ئەرمەنەکان کۆبووەوە، لە ئەنجامدا هاوپەیمانییەک پێکهێنرا لە پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدانی، پارتی بزووتنەوەی کۆمەڵەی سریان و پەیوەندیی کلدانییەکانی جیهان، پارتی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی، ڕەوتی شلاما بۆ کاروباری کریستانەکان.
ئانۆ جەوهەر، سەرۆکی هاوپەیمانی حامورابی رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیان پێشوازییان لە برا ئەرمەنەکانیان کردووە کە چوونەتە پاڵ هاوپەیمانی حەمورابی و دوای گفتوگۆکردن ڕێککەوتوون هاوپەیمانییەکی یەکگرتووی سیاسیی بە ناسنامەیەکی نەتەوەیی کۆمەڵگەی کریستیانەکان بە ناوی (هاوپەیمانیی مەسیحی) دابمەزرێنن.
سهرۆكی هاوپهیمانیی حامورابی ئاماژهی بهوهش داوه، دەمانەوێت ئەو هاوپەیمانییە نوێیە چەترێك بێت بۆ کلدان، سریان، ئاشووری و ئەرمەن.
ئانۆ جهوههر دهشڵێـت: پەیوەندیمان لەگەڵ گشت پارت و لایەنە سیاسییەکان پەیوەندیهکی زۆر ئاسایی و باش دەبێت و پێکەوە کار دەکەین لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکی هاوبەش.
لەبارەی کورسی پێکهاتەکان، ئانۆ جەوھەر رایگهیاندووه، بەردەوام دەبین لە داواکارییەکانی خۆمان لەسەر ئاستی کورسییەکانی کۆتا، هەروەها ئەم هاوپەیمانییە نوێیە دەرگای کراوەیە بۆ کارکردن لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکان.
ناوبراو گوتیشی: هەمیشە لەگەڵ ئەوەین بتوانین لە چوارچێوەیەکی هاوپەیمانی کریستیانی دەنگی خۆمان بگەیهنین، هەروەها لەسەر داواکاری هێزە سیاسییەکان ئەو هاوپەیمانییە نوێیەمان دامەزراندووه