چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

شاندێكی كونسولخانه‌ى گشتیی ئەڵمانیا سەردانی سەرۆكایەتی هه‌رێمی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/5/2024، فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كونسولخانه‌ی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر بە سەرۆكایەتیی بنيامين هه‌ننا، كونسولى گشتيى ئه‌ڵمانيا به‌وه‌كاله‌ت كرد.

لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا، دوا پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان، پرسی هەڵبژاردن و بەشداریی پێكهاتەكان تیایدا، ڕۆڵی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بە بەشداریی هەموو لایەنەكان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە دوا سەردانەكانی  نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و تاران، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشه‌کانی نێوانیان، كرا.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.