پسپۆڕێكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت كە سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی تری بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پێشبینی دەكرێ لە هەندێ ناوچەدا لافاویش دروست ببێت.
محەمەد كەلاری پسپۆڕی كەشوهەوا بڵاوی كردەوە: پێشبینی دەكرێ له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارینی باش ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و تا شه‌وی سێشه‌ممه بەردەوامی هەبێت.
بڵاویشی كردەوە: له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌گه‌ری تاوه‌باران و هه‌وره‌تریشقه‌ی توند و ته‌رزه هه‌یه به تایبه‌ت له هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و سۆران و پارێزگای دهۆك و به‌شێكی سلێمانی و نێوان كه‌ركووك و هه‌ولێر.
هەروەها بڵاوی كردەوە: ئه‌گه‌ری هەیە لافاو له دۆڵ و نزماییه‌كان و به‌رزبوونی ئاستی ئاو له سه‌نته‌ری شاره‌كان دروست ببێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێ كه‌مترین بڕی بارانبارین لە شەپۆڵەكەی سبەی دووشەممە 27 ملم و زۆرترینیش 90 ملم بێت