دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا. په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، هۆكەی بۆ شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به یاسای پێشنیازكراوی باری كه‌سیی، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق، دانیشتنی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه 24ـی ته‌ممووزی 2024، بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا، هاوكات ئه‌میر مه‌عمووری، په‌رله‌مانتار ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بەهۆی لابردنی خوێندنەوەی یەکەمی یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 شه‌ڕه‌قسه له نێوان په‌رله‌مانتاران ڕووی داوه و دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.
ناوبراو گوتووشیه‌تی، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ئیمزایان بۆ هه‌ڵگرتنی دانیشتنه‌كه سه‌باره‌ت به هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی كۆ كرده‌وه و دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سیی، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتارانی عێراق كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به جۆرێك به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌دان و به ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و له‌خۆگرتنی منداڵان له دوای جیابوونه‌وه داده‌نێن. به‌شێكیش هه‌مواره‌كه به بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ناو ده‌بن و داوای ڕاگرتنی هه‌مواره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌وه ڕائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پێی وایه “گرنگترین ئه‌و بڕگانه‌ی هه‌موار ده‌كرێنه‌وه، ئازادیی ته‌واو بۆ تاكی عێراقی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات”. به‌گوته‌ی مالیكی “یاسا پێشنیازکراوەکە بڕگەکانی ماددەی 41ـی دەستوور جێبەجێ دەکات، کە تێیدا هاتووە: عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە باری کەسیی خۆیانەوە، بە پێی ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕ، یان هەڵبژاردن و ئەمەیش بە یاسا ڕێک دەخرێت”.
سه‌باره‌ت به به‌خێوكردنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، محه‌مه‌د خه‌فاجی، له لیژنه‌ی یاسایی گوتوویه‌تی، “ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له باره‌ی هه‌مواری یاساكه تایبه‌ته به مادده‌ی 57ـی په‌یوه‌ست به به‌خێوكردنی منداڵ.” گوتیشی، هه‌مواره‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، پاراستن و دادپه‌روه‌ری بۆ خێزان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هەروەها له هه‌مواره‌كه‌دا پێشنیازی سه‌رپه‌رشتیی منداڵ، به هاوبه‌شی له نێوان دایك و باوك له ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگدا كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.