دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بەردەڕەش.. لە ئاکامی وەرگەڕانی تانکەرێک هاووڵاتییەک مرد

لە ئاکامی وەرگەڕانی تانکەرێک لە سنووری قەزای بەردەڕەش، شۆفێری تانکەرەکە مرد.  

ئازاد تەها، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 04-05-2024، لە ئاکامی وەرگەڕانی تانکەرێک لەسەر ڕێگەی ڕۆڤیا – بەردەڕەش، شۆفێری تانکەرەکە سووتا و مرد.

ئازاد تەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێرەکە ناوی “مستەفا تەحسین”ـە، تەمەنی 19 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای بەردەڕەشە. گوتیشی، “کەسی تر لە ڕووداوەکەدا بریندار نەبووە”.

بە گوتەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، تانکەرەکە نەوتی خاوی هەڵگرتبوو و لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.