دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و بارانبارینەكەش بەشێوەی لێزمە و هەورەبروسكەشی لەگەڵدا دەبێت.

كەشناسی بۆ رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە بە گشتی رایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەرۆوە لێزمەباران و هەورەبروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ هەینی .

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی یەكشەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەباران لە هەندێ کات و شوێند، هەروەها ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکان .

ئاماژەی بەوەش دا كە پلەکانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە بەرز دەبێت بە (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ شەممە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-

هەولێر: 25

سلێمانی: 21

دهۆک: 23

کەرکووک: 26

هەڵەبجە: 24

زاخۆ: 23

سۆران: 20

حاجی ئۆمەران: 15

گەرمیان: 29