وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە سەرەڕای ئەوەی سبەی سبەی پشووی فەرمییە، بەڵام لە بانكەكان دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی سبەی سێشەم 9/4/2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەڕمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.
راشیگەیاند: دەوامكردنی بانكەكان بۆ ئەوەیە تا سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.
بەگوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران كە وەزارەتی دارایی پێشتر بڵاوی كردبووەوە، ئەمڕۆ دووشەم مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان دابەشكراوە، بەڵام سبەی سێشەمیش دەوام لە بانكەكان دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو مووچەخۆرانەی كە مووچەكانیان وەرنەگرتووە بتوانن مووچە وەربگرن.