چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

“گرنگە بەخێوکردنی منداڵ هاوتەریب بێت لەگەل پەروەردەی نیشتمانپەروەری”

فەزیلە شۆرش

ئەرکە پیرۆزەکەی دایک و باوک لە بەخێوکردن و پەروەردە، رۆلێکی گرنگی هەیە لە پەروەردەی نیشتیمانپەروەری.
بێگومان کاتێک ئەرکی دایک و باوک تەنیا پەروەردە بێت، بێشک هەست و سۆز لە نێو تاکەکانی خێزان و خۆشەویستیان بۆ نیشتمان لە بیر دەکرێ و رەفتاریش نابەرپرسیارانە و بێسەنسۆری دایک و باوک دەبێت، ئەمەش وا لە مرۆڤ دەکات وەک تاک بیر بکاتەوە و کۆمەڵ لە بیر بکات.
بەها و بەردی بناغەی بەخێو کردن، لە پەروەردەی مندالەوە دەست پێدەکات، پەروەردەی تەندروست، کرۆکی خۆشەویستیە، بەتایبەتی خۆشەویستی و هەستی ئینتیمای نیشتمانی و نیشییمانپەروەری، ئەمانە هێز بەخشن بە مرۆڤ بۆ بەرگە گرتن بەرامبەر سەختی و شەری دەروونی دوژمن و نەیاران، لە هەمان کات مرۆڤ بە مانە دەبێتە تاکێکی بەهێزو توانای هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی و بەرێوەبردنی ئاستەنگەکان و لە شکستەکانیشی فێردەبێت. ئەوەی گرنگە دایک و باوکیش واتای خۆراگری و ئینتیمای نیشتمان و خۆشەویستی و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی لە رەفتارەکانیان بەرچاو رۆن و ئاشکرا بێت، لە راستیدا ئەوانن بونیاتنەر و فەراهەمهێنانی خێزانێکی نیشتیمانپەروەر و دلسۆز بۆ کۆمەڵگە و نیشتیمان.
رۆلە سەرکیەکە و پایەی چاندنی هەڵسوکەوت و رەفتاری جوان و نیشتیمانپەروەری وەیان رق و کینە لە ناخی مندالەکان دایک و باوکە، لە هەمانکاتدا یەکەم بەردی بناغەی ژیانێکی ئاسودە وگەشەی دەروونی و جەستەیی بە قۆناغێکی ئاسایی تێپەر بوون و دوور لە خۆویستی و دژایەتی کردنی زۆر بەی زۆری بیرو بۆچووەکان لە لایەن دایک و باوک دادەنرێت، بۆیە پێویستە لە خۆشەویستی و نیشتیمانپەروەری پێشەوای راست و دروست بن بۆ مندالەکانیان.
بەداخەوە دایک و باوکی بەدکار هەیە لە کۆمەڵگە کە دوورن لە گیانی هاوکاری و بەخشین، بەڵکو دەستێکی باڵایەن هەیە لە رشتنی رق و کینە لە نێو خێزان و کۆمەڵگە و رۆلێکی داڕووخێنەریان هەیە و تاکێکی نادروست دروست دەکەن،دەرئەنجامەکەشی ویستی کۆمەڵگەو نیشتیمان و نیشتمانپەروەری لە ناخی تاک لە بار دەبەن، بۆیە ئەم شێوە دایک و باوکە پێویستیان بە مرۆڤ سازی و نیشتیمان سازی هەیە تا دووبارە سود بەخش بن بۆ خۆیان و خێزانیان و نیشتیمانیان.
دایک و باوک پیرۆزترین کەسن و گرنگترین مایەن لە پەوەردەی منداڵ بۆ دوارۆژی مان و نەمانی خێزان و کۆمەڵگەو بەردەوامی دانە ژیان و سەر بەرزی و نیشتمانپەروەری، گرنگە بەخێو کردنی منداڵ هاوتەریب بێت لەگەل پەروەردەی نیشتمانپەروەری، ئەم هاوتەریبیە پەیوەندی راستە وخۆ بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە. نیشتمانپەروەری ئیرادەی بەرەوپێش بردن و هاوچەرخ کردنی ڕەوتی کۆمەڵگە و نیشتیمانە، هەر لەم سونگەیەشەوە بوونی کۆمەڵگەیەکی هاوچەرخ و پێشکەوتوو واتە بوونی نیشتیمانێکی هاوچەرخ و پێشکەوتووە.