كاریگەرییە دەروونییەكانی جیابوونەوە لەسەر منداڵ

رێناس قادر عەزیز

كاتێك هاوسەرگیری هەڵدەوەشێتەوە هەندێك لە دایك و باوكان خۆیان دەبیننەوە لە پرسیاری وەك ئایا دەبێت ئێمە پێكەوە بمێنینەوە لە پێناو منداڵەكانمان؟ لە كاتێكدا هەموو دایك و باوكێك لەوانەیە نیگەرانییەكی زۆریان لەمێشكدا هەبێت سەبارەت (بە داهاتووی بارودۆخی ژیانیانەوە بۆ نادڵنیایی رێكخستنی چاودێریكردن)لەوانەیە زیاتر نیگەران بن لەوەی منداڵەكان چۆن مامەڵە لەگەڵ جیابوونەوە دەكەن.
لەكاتێكدا جیابوونەوە فشاری دەروونی بۆ هەموو منداڵێك دروست دەكات، هەندێك منداڵ خێراتر لەوانی تر دەگەرێنەوە. ئەوەی كرینگە ئەوەیە كە دایك و باوكان دەتوانن هەنگاو بنێن بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە دەروونییەكانی جیابوونەوە لەسەر منداڵەكانیان . هەندێك لە ستراتیژیەتیەكانی پشتگیری دایك و باوك دەتوانن رێگایەكی دوور بگرنەبەر بۆ یارمەتیدانی منداڵان بۆ خۆكەنجاندن لەگەڵ ئەو گۆرانكارییانەی كە بەهۆی جیابوونەوەوە دروست دەبێت .
ساڵی یەكەم سەختترین ساڵە هەروەك لە توێژینەوەكان دەركەوتووە كە منداڵان زۆرترین كێشەیان هەیە لە ماوەی ساڵی یەكەم و دووەمی دوای جیابوونەوەكە، هەندێك لە منداڵان ئەگەری ئەوەیان هەیە تووشی دڵەراوكێ و بێباوەری بن . بەڵام زۆریك لە منداڵەكان راهاتوون بە گۆرینی رۆتینی رۆژانەیان و ئاسوودە دەبن لەگەڵ رێكخستنی ژیانیان بەلام هەندێكی تر هەرگیز ناگەرێنەوە بۆ ئاسایی. ئەم رێژە كەمەی منداڵان لەوانەیە ئەزموونی كێشەكە بەردەوام بكەن تەنانەت بە درێژایی ژیانیان .
كاریگەری جیابوونەوە هەستی ئاژاوەیی بۆ هەموو خێزانەكە دروست دەكات، بەڵام بۆ منداڵان بارودۆخەكە زۆر ترسناك و سەرلێشێواو و نائومێدیكەر دەبێت. زۆرجار منداڵان هەوڵدەدەن تێبگەن بۆچی دەبێت لە نێوان دوو ماڵدا بژین. لەوانەیە نیگەران بن لەوەی كە ئەگەر دایك و باوكیان واز لە خۆشەویستی یەكتر بهێنن.
منداڵانی قوتابخانەی سەرەتایی نیگەرانن لەوەی كە جیابوونەوە هۆكاری خۆیانە، لەوانەیە لەوە بترسن كە رەفتارێكی خراپیان كردووە . هەرزەكارەكان زۆر توڕەن لە جیابوونەوە و ئەو گۆرانكارییانەی كە دروستی دەكەن، لەوانیە یەكێك لە دایك و باوكان تاوانبار بكەن بە هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەكە شلەژانی خێزانی .
جیابوونەوە مانای ئەوەیە كە منداڵان رۆژانە پەیوەندی لەگەڵ دایك و باوك لەدەست دەدات، بەمەش كەمتر ئەوەی كاریگەری لەسەر پەیوەندی دایك و باوك و منداڵ هەیە، بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە كە زۆرێك لە منداڵان دوایی جیابوونەوە هەست بە نزیكبوونەوە لە باوكیان دەكەن. هەروەها جیابوونەوە كاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی دایك و منداڵەكە كە زۆربەی كات چاودێرانی سەرەتایی كەراپۆرت دەنوسن تێدا فشاری دەروونی دایكەكان زیاترە.
توێژینەوەكان ئەوە دەردەخەن كە دایكان زۆرجار كەمتر پشتگیری دەكرێن و دوای جیابوونەوە كەمتر خۆشەویستیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشداجیابوونەوەی دایك و باوك بۆ هەندێك منداڵ قورسترین بەش نیە بەلكو فشارەكان قورستری دەكەن وەك گۆرینی قوتابخانە، گواستنەوەیان بۆ مالێكی نوێ، ژیان لەگەڵ دایك و باوكێكی تەنیا كە هەست بە كەمێك بێزاری دەكەن. هەروەها كێشەی دارایی كە دوای جیابوونەوە باوە كە زۆرێك لە خێزانەكان دەبێت بگوازنەوە بۆ خانوویەكی بچوكتر و زۆرجار سەرچاوەی ماددی كەمتریان هەیە.
مەترسی رووبەرووبونەوەی خێزانەكان : زۆریك لە منداڵان رووبەرووی گۆرانكاری بەردەوام دەبنەوە لە داینامیكی خێزانەكەیان، زیادكردنی هەنگاوەكانی دایك و باوك بەوەی كە دووبارە هاوسەرگیری دەكەنەوە، بەمەش گۆرانكارییەكی زۆر بۆ منداڵ دروست دەبێت كە بۆ ماوەی چەند ساڵێك منداڵەكان ئەزموونی جیابوونەوە دەكەن
جیابوونەوە مەترسی توشبوون بە كێشەی دەروونی لە منداڵان و هەرزەكاران زیاد دەكات . بەبێ گوێدانە تەمەن و رەگەز و كەلتوور، بەڵام لێكۆلینەوەكان دەریخستووە كە رێژەی خەمۆكی و دڵەراوكێ لە منداڵانی دیك و باوكی جیابووەكان زیاترە، كێشەكانی رەفتاری منداڵەكان ئەزموونی كێشەی دەرەكی زیاتر دەكەن وەك شێواوی رەفتار و تاوان و زیادبوونی كێشەی هەڵسوكەوت، لەوانەیە منداڵان دوای جیابوونەوە ملمڵانی لەگەڵ هاورێكانیان بكەن .
منداڵانی خێزانی جیابوونەوەی هەمیشە لەرووی ئەكادیمییەوە باش كارناكەن و كیشەیان لەگەڵ قوتابخانەدا دەبێت. ئەو هەرزەكارانەی كە دایك و باوكیان جیابوونەتەوە ئەگەری زیاتریان هەیە بەشداری بكەن لە هەڵسوكەوتی مەترسیدار وەك بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و خواردنەوە كحولیەكان جگەرەكێشان بە بەراورد لەگەڵ هاورێكانیان .
ئەو كەسانەی كە لە منداڵیدا ئەزموونی جیابوونەویان كردووە لەوانەیە كێشەی پەیوەندییەكانیان زیاتر بێت، رێژەی جیابوونەوە بەرزترە بۆ ئەو كەسانەی دایك و باوكیان جیابوونەتەوە، دایك و باوك رۆلێكی سەرەكی دەبینن لە چۆنیەتی خۆگونجاندنی منداڵەكان لەگەڵ جیابوونەوە، چەند رێنماییەك بۆ كەمكردنەوەی رێژەی جیابوونەوەی دەروونی لەسەر منداڵ :
ناكۆكییەكانی نێوان دایك و باوكان دەبێتە هۆی دڵەراوكێی منداڵان و دوژمنایەتی ئاشكرای وەك هاواركردن و هەرەشەكردن لە یەكتر،هەروها ئەمنداڵانەی كە خۆیان لە ناواستی كێشەكانی دایك و باوك دەبیننەوە ئەگەری توشبوونیان بە خەمۆكی و دڵەراوكێ زیاترە . پەیوەندییەكی تەندروستی دایك و باوك و منداڵ نیشاندراوە كە یارمەتی منداڵ دەدات بۆ پەرەپێدانی متمانە بەخۆبوونێكی بەرزتر و ئەنجامدانی ئەكادیمی باشتر دوای جیابوونەوە.
دانانی یاسای گونجاو بۆ تەمەن ئەوە نیشان دەدات كە دیسپلینی كاریگەرە دوای جیابوونەوە و تاوان كەم دەكاتەوە و ئەنجامدانی ئەكادیمی باشتر دەكات. كاتێك دایك و باوك لە نزیكەوە سەنجی ئەوە دەدەن كە هەرزەكارەكان چی دەكەن و كاتەكانیان لەگەڵ كێ بەسەر دەبەن ئەگەری ئەوەیان كەمترە كە كێشەی هەڵسوكەوتیان هەبێت دوای جیابوونەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە كە ئەگەری كێشەی ئەكادیمی كەم دەبێتەوە .
ئەو منداڵانەی كە گومانیان لە توانای خۆیان هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كۆرانگارییەكاندا و ئەوانەی خۆیان وەك قوربانییەكی بێ یارمەتی دەبینن ئەگەری ئەوەیان زیاترە تووشی كێشەی دەروونی ببن . منداڵەكەت فێر بكە كە هەرچەندە مامەڵەكردن لەگەڵ جیابوونەوە قورسە بەڵام ئەو هێزی دەروونی هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵیدا .
ئەو منداڵانەی كە ستراتیژی چالاكیان هەیە بۆ مامەڵەكردن وەك كارامەییەكانی چارەسەركردنی كێشە و لێهاتوویی دووبارە پێكهێنانەوەی زانستی باشتر خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ جیابوونەوە، منداڵەكەت فێر بكە كە چۆن بیر و هەست و هەڵسوكەوتەكانی بەشێوەیەكی تەندروست بەرێوە ببات. هەروەها ترس لە داهاتوو دەبێتە هۆی نیگەرانییەكی زۆر، بەڵام یارمەتیدانی منداڵەكەت بۆ هەستكردن بە خۆشەویستی و سەلامەتی و پارێزراوی كە مەترسی كێشەی تەندروستی و دەروونی كەك دەكاتەوە .
چەندین بەرنامە هەیە بۆكەمكردنەوەی كاریگەری جیابوونەوە لەسەر منداڵ، دایك و باوك فێری كارامەیی و ستراتیژی هاوبەش دەكرێن بۆ یارمەتیدانی منداڵەكانیان لە مامەڵەكردن لەگەڵ گۆرانكارییەكان. جگە لەمە كەمكردنەوەی فشاری دەروونی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ منداڵەكەت، پێویستە راهێنانی چاودێری خۆیی بكەی و چارەسەری قسەكردن یان سەرچاوەی تر رەچاو بكات بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆرانكارییەكانی خێزانەكەت .
سەرەرای ئەو راستییەی كە جیابوونەوە قورسە بۆ خێزانەكان، بەڵام مانەوە بەیەكەوە لە پێناو منداڵەكان لەوانەیە باشترین بژاردە نەبێت، چەنكە ئەو منداڵانەی كە لەو ماڵانەدا دەژین مشتومر و دوژمنایەتی و نارەزایەتی زۆریان هەیە مەترسی زیاتریان هەیە لە گەشەكردنی كێشەی تەندروستی دەروونی و كێشەی هەڵسوكەوت .
لە ئەنجامدا دوای جیابوونەوە ئاساییە بۆ منداڵەكان كە لەگەڵ هەڵسوكەوت و هەستەكانیان ململانێ بكەن دەكرێ چارەسەری تاكەكەسسی و خێزانی پێشنیار بكرێت بۆ چارەسەركردنی كۆرانگارییەكان لە داینامیكی خێزاندا .

ھەواڵی زیاتر