چۆن له دنیای بازاڕ تێبگه‌ین؟
بازاڕ چییه؟ بازاڕ چ مانا و پانتایییه‌كی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌یه. كێ بازاڕی دنیای ئێمه ده‌جووڵێنێت و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و دایده‌ڕێژێته‌وه؟ بۆچوونێك هه‌یه پێی وایه بازاڕ زانكۆیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه. زانكۆ به‌و مانایه‌ی كه بازاڕ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ناڕێكخراو مه‌عریفه‌ی ئابووری به‌رهه‌م دێنێت، قازانج دروست ده‌كات، زیان ده‌به‌خشێته‌وه. كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و مانایه‌ی بازاڕ ڕووبه‌رێكه بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی (مرۆڤ/كڕیار و فرۆشیار) به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
تێگه‌یشتنی هه‌مه‌چه‌شن له‌باره‌ی بازاڕ هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵناسه‌كان، سویدبێرگ پێیوایه كه كۆمه‌ڵناسه‌كان له به‌راورد به ئابووریزانهكان كه‌متر بایه‌خ به بازاڕ ده‌ده‌ن، هه‌ر چه‌نده كه‌م تا زۆر بازار و ناوه‌ندی بازار بۆته پانتای لێتوێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كان، به‌ڵام هه‌تا كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی پێشنه‌كه‌وت و به‌ره‌و مۆدێرنبوون نه‌رۆیشت نه‌بووه جێی سه‌ره‌نجی كۆمه‌ڵناسه‌كان، له كاتێكدا كۆمه‌ڵناسه كلاسیهكانی وه‌ك ماكس ڤێبه‌ر و ئه‌میل دۆركایم كه‌م تا زۆر بایه‌خیان به بازار و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به بازار داوه، بۆیه به كورتی باسی تێگه‌یشتنی هه‌ردووكیان ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به بازاڕ.
ماكس ڤێبه‌ر و چه‌مكی بازاڕ
-كاریگه‌رییه سیاسییه‌كانی بازار
ڤێبه‌ر پێیوایه بازار، هه‌ر ته‌نیا ئه‌ركی كۆمه‌لایه‌تیی و كولتووری نییه، به‌ڵكو بازاڕ هه‌م پێشتر و هه‌م ئیستا له دنیای مۆدێرن، كۆمه‌ڵێ ئهركیی سیاسییانه‌ش هه‌یه، و ئه‌كته‌ره سیاسییه‌كان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، بازاڕ و ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵ بكه‌ن و له هه‌ندێ كاتدا قۆرغ بكه‌ن، ڤێبه‌ر پێیوایه له‌و وڵاتانه‌ی كه یاسا و رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی ورد نه‌بێـت بازاڕ زیاتر سیاسییانه ده‌ركه‌وێت تا كۆمه‌ڵایه‌تیی یان كولتووری.
هه‌روه‌ها ڤێبه‌ر پێیوایه بازار هه‌ر ته‌نیا شوێنی ئالوگۆر نییه، به مانایه‌كی تر، له بازاردا ته‌نیا ئالوگۆری كه‌لوپه‌ل ناكرێت به‌ڵكو به هه‌مان شێوه میكانزم و ئامرازێكی گونجاوه بۆ ئاڵۆوگۆریی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی، زۆربه‌ی جار ئه‌و كولتوور و ورده كولتوورانهی له بازاڕه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له ماڵ و خێزان و ناوه‌نده كۆمهڵایهتییهیكان خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه.
هه‌ربۆیه، لای ڤێبه‌ر ئه‌وه یه‌كلای بۆته‌وه كه هه‌ر كرده‌یه‌ك له بازار ڕووبدات كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئه‌میل دۆركایم و بازاڕ
دۆركایمیش یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵناسانه‌ی كه‌م تا زۆر بایه‌خی به چه‌مكی بازاڕ داوه، دۆركایم پێیوایه كه ئێمه‌له سه‌رده‌مێك ده‌ژێین بازاڕ بۆته یه‌كێكه له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانمان و ئه‌و ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌یه رۆڵی به‌رچاوی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه، نه‌ك ئه‌وه بگره، له رووی مێژووییه‌وه بازاڕ ناوه‌ندێكی جوگرافییه كه سه‌رچاوه‌ی ئاڵوگۆركردنی كه‌لوپه‌له به پێچه‌وانه‌ی ماكس ڤێبه‌ر كه پێیوابوو بازاڕ ئاڵوگۆركردن یه‌ك ئه‌ركی بازاڕه، وێڕای ئه‌وه‌ش، دۆركایم پێیوایه كه له بازاڕ مه‌سه‌له‌ی لادان و دووركه‌وتنه له نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌روونی بهرهوزیاتر ده‌چێت، چونكه له بازاڕدا به‌رژه‌وه‌ندی پێش هه‌موو شتێكه. هه‌ر بۆیه هه‌ركاتێك قه‌یرانی ئابووری یان دارایی رووبدات فرتوفێڵ و لادان له پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر ده‌بێت.
بازاڕ وه‌ك دامه‌زراوه
بازاڕ زیاتر وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌رده‌كه‌وێت. ڕاسته بازاڕ گۆشه‌یه‌كه بۆ كڕین و فرۆشتن و ئاڵ‌وگۆڕكردن و ساغكردنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵیشیدا پرۆسه‌یه‌كی تر به‌ڕێوه ده‌چێت كه ده‌كرێت ناوی بنێین “دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی”، دیاره ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له‌لایه‌ك كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تاك سه‌روه‌ر بكات و بیكات به خاوه‌ن سه‌رمایه و سۆسیۆلۆجیای بازاڕ و ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ بكه‌ره‌كانی تردا و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ش هێما و سیمبۆله‌كانی ڕه‌فتاری به‌كاربه‌ر داده‌ڕێژێته‌وه و سنووره‌كانی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات و مانای كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تیشیان پێ ده‌به‌خشێت.
ئه‌ركی ئه‌و دامه‌زراوه كۆمهڵایهتییهش به‌پێی سیستمه ئابوورییه‌كه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و هێز و ڕه‌فتار و مانای جیاوازی لێ له دایك ده‌بێت. له سیستمی ئابووریی لیبراڵدا بازاڕ قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌یه، كراوه‌یه و ئه‌كته‌ره‌كانیشی جیاواز و هه‌مه‌ڕه‌نگن و به‌مه‌ش دامه‌زراوه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه شوناسێكی زۆر تایبه‌ت بۆ كڕیار و فرۆشیار و كاڵاكه به‌رهه‌م دێنێت.